ئایفۆنە نوێیەکان کێشەیەکی چارەسەرنەکراویان هەیە
K24 – ههولێر:
لەگەڵ خستنە بازاڕی نوێترین جۆری ئایفۆن، کۆمپانیای ئەپڵ درکی بە چەند کێشەیەک کرد و زۆرێک لەو کێشانە چارەسەرکران، بەڵام کێشەیەکیان بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە و چارەسەریش ناکرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی فۆربێس، هەردوو جۆرە نوێکەی ئایفۆن (ئایفۆن ئێکس ئێس و ئایفۆن ئێکس ئێس ماکس)، خاوەنی سی پی یو (یەکەی ناوەندی پێوەئاژۆی) زۆر بەهێزن، بەڵام باترییەکی بێهێز و بڕنەکەرەیان هەیە.
ئایفۆن ئێکس ماکس کە بە گرانترین بەرهەمی ئایفۆن دادەنرێت لەگەڵ مۆبایلی سامسونگ گالاکسی نۆت 9 بەراوردکرا، کاتێک ئایفۆنەکە لەبەر بێ بارگەیی (شەحن) کوژایەوە، هێشتا گالاکسییەکە خاوەن 37%ی بارگەکەی بوو.
تا دێت بەکاربەرانی مۆبایلە زیرەکەکان زیاتر کاتەکانیان لەسەر مۆبایلەکانیان بەسەر دەبەن، بۆیە کڕیارانی ئایفۆن هەمیشە چاوەڕێی باترییەکی بەهێزتر دەکەن کە لەگەڵ تایبەتمەندی و ئاستی ئایفۆنەکانیان بگونجێت، بەڵام لە دواین بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، هێشتا ئەو کێشەیە چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە.
H.J