UN: پێویسته‌ هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌كانی شنگال چاره‌سه‌ر بكه‌ن

"دۆخی شنگال رێگه‌ بۆ توندوتیژی خۆش ده‌كات"

K24 - ھەولێر

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنی كێشەکانی شنگال و دووپاتیش دەکاتەوە دابین نەکردنی خزمەتگوزاری و چارەسەرنەکردنی کێشە ئەمنییەکان، تەوژمێکی دیکە توندوتیژی و ناسەقامگیری بەرهەم دێنێت.

لە سەردانێکیدا بۆ شنگال جەنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند "جێگەی سەرسوڕمانە دوای پێنج ساڵ لە کارەساتی شنگال و رزگارکردنی شارەکە تائێستا خەڵکەکی لەناو چادردا لەسەر ئەو چیایە دەژین کە لە کاتی پەلاماردانی داعش پەنایان بۆ هێنابوو".

پلاسخارت، هۆشداری دا کە ئەو بارودۆخەی لە شنگالە زەمینەی تەوژمێکی دیکە توندوتیژی و ناسەقامگیری بەرهەم دێنێت و گوتی "شکستی بەردەوام لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بێ ئەمەکییە بەرامبەر دادگەریی و فەراهەمکردنی زەمینەیەکی بە پیت و نموونەییە بۆ تەوژمێکی تازەی توندوتیژیی و ناسەقامگیریی".

ھ.م