كەشناسی: بەفر و بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

پلەی گەرمی دادەبەزێت

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە كاتەكانی شەودا لە ھەندێك ناوچە نمە باران و لە ھەندێك ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

ھەروەھا كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان باران بە شێوەی پچڕ پچڕ و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت، ئەگەر ھەیە لە سەنتەری شاری دھۆك بەفر ببارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی