كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت. لە ھەندێك كات باران دەبێت بە رێژەی جیا جیا لە ناوچەكان.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە ھەندێك كاتدا بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبێت.