خوێندنى باڵا: ناوى وه‌رگيراوانى زانكۆ و په‌يمانگه‌كان راده‌گه‌يه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا رايگه‌ياند، كه‌مترين كۆنمره‌ى وه‌رگيراو له زانكۆ و په‌يمانگه‌كان 60.63يه و له به‌يانيشه‌وه له رێى سايتى زانكۆلاينه‌وه قوتابيان و خوێندكاران ده‌توانن ناوى خۆيان بدۆزنه‌وه.
خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارايی رايگه‌ياند، بۆ ئه‌مساڵى خوێندن به هه‌ر چوار سيستمه‌كه (پارالێل، راسته‌وخۆ، ئێواران، زانكۆلاين) پلانى وه‌رگرتن بريتيى بوو له 39 هه‌زار و 57 كورسى خوێندن.
گوتيشى: ژماره‌ى پێشكه‌شكاران بريتيى بووه له 54 هه‌زار و 42 خوێندكار. ژماره‌ى وه‌رگيراوان بريتييه له 28 هه‌زار و 609 قوتابى وه‌رگيراون و رێژه‌ى وه‌رگرتن زياتره له 53% و ئه‌و رێژه‌يه زياتريش ده‌بێت، چونكه كورسى به‌تاڵ ماوه و پڕده‌كرێنه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، كه‌مترين نمره‌ى وه‌رگيراو بريتييه له 60.63 يه و قوتابيان و خوێندكاران له سايتى زانكۆ لاين ده‌توانن له به‌يانييه‌وه كاتژمێر 10 ى سه‌ر له به‌يانى ده‌ست بكه‌ن به وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانيان.
خه‌تاب شێخانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له مه‌ڵبه‌ندى راوێژكارى و تۆمارى زانكۆكان ده‌توانن له هه‌ر شوێنێك بن سكاڵا پێشكه‌ش بكرێت و تا 20ى ئه‌م مانگه واده‌ى تۆماركردنى سكاڵايه.سه‌باره‌ت به ده‌واميش گوتى: رۆژى 21ى ئه‌م مانگه يه‌كه‌م رۆژى ده‌وامه و له زانكۆ تايبه‌ته‌كانيش هێشتا پرۆسه‌ى وه‌رگرتن ته‌واو نه‌بووه و دواى ته‌واوبوونى وه‌رگرتن له زانكۆ حكومييه‌كان، پلانى وه‌رگرتن له زانكۆ ئه‌هلييه‌كان راده‌گه‌يه‌نرێت و 25 هه‌زار كورسى له‌و زانكۆيانه ته‌رخان كراوون.