له فڕۆكه‌خانه ده‌ست به‌سه‌ر 450 هه‌زار دۆلاردا گیرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان توانیوویانه هه‌وڵی بردنه ده‌ره‌وه‌ی 450 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی شكست پبهێنن و كاتێك هه‌وڵ ده‌درا له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فه‌وه بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، له ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف رایگه‌یاند: "رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رێگه‌یان له بردنه ده‌ره‌وه‌ی بڕی 450 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گرتووه، كاتێك ده‌یانویست له فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "ئه‌و پاره‌یه به ده‌ستی گه‌شتیارێكی عێراقییه‌وه بووه و ده‌یویست به هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ری و به ترانزێت به‌ره‌و وڵاتی چین بڕوات، به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی و به هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیسی گومرگی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و به‌شی گه‌ڕان و پشكنین و كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌كه‌دا بگیرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و دۆسییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پۆلیسی فڕۆكه‌خانه كراوه".