سه‌ره‌ڕاى دژايه‌تى ئه‌مه‌ريكا نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بڕيارێكى بۆ پشتيوانى فه‌له‌ستين ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، بڵاويكرده‌وه، كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئيدانه‌ى به‌كارهێنانى هێزى له راده‌به‌ده‌رى له دژى فه‌له‌ستينييه‌كان كرد و ئيسرائيلى به زياده‌ڕۆيى له به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى دژى مه‌ده‌نييه‌كان تۆمه‌تبار كرد.
كۆمه‌ڵه‌كه داواشى له سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كرد، ميكانيزمێكى پارێزگارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ناوچه فه‌له‌ستينييه‌كان دابنرێت.
دوێنێ چوار شه‌ممه به زۆرينه‌ى 120 ده‌نگى (به‌ڵێ) به‌رامبه‌ر به 8 ده‌نگى (نه‌خێر) كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بڕيارى له‌سه‌ر پرۆژه‌يه‌كى فه‌له‌ستين و جه‌زائير و توركيا ده‌ركرد و پرۆژه‌كه‌ى په‌سند كردن.
مانگى رابردوو، ئه‌مريكا بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێڵێت بڕيارێكى هاوشێوه له به‌رژه‌وه‌ندى فه‌له‌ستين و زيانى ئيسرائيل ده‌ربچێت مافى ڤيتۆى به‌كارهێنا.
كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، به هه‌مان شێوه ئيدانه‌ى هه‌ڵدانى ئه‌و موشه‌كانه‌ى كرد، كه له كه‌رتى غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ى ئيسرائيل ده‌كرێن، به‌ڵام ناوى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى نه‌هێنا، كه زاڵه به‌سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌دا.
بڕياره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان پابه‌ندكار نين، به‌ڵام سه‌نگى سياسييان هه‌يه.
سه‌رۆكى فه‌له‌ستين، مه‌حموود عه‌باس، رايگه‌ياند، ئه‌و بڕيارانه ئاماژه‌ى سه‌ركه‌وتنى مافى فه‌له‌ستينييه‌كان و دادوه‌رى و ياساى نێوده‌وڵه‌تييه.
پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕياره‌كه، نيكى هێلى، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گوتى: ئه‌و بڕياره زۆر لايه‌نگرانه‌يه، ته‌نانه‌ت يه‌كجاريش ناوى رێكخراوى حه‌ماسى نه‌هێناوه، كه زۆرجار هۆكارى ده‌ستپێكردنى توندوتيژييه‌كانه.
ئه‌مه‌ريكا شكستيهێنا له‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌يدان بۆ هه‌مواركردنى پرۆژه بڕياره‌كه و ده‌ستكارى كردنى به جۆرێك له بڕگه‌يه‌كيدا ئيدانه‌ى حه‌ماس بكرێت.
نوێنه‌رى ئيسرائيل له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، دانى دانوون، گوتى: ئێوه به پشتيوانيكردنى ئه‌و بڕياره هاوسۆزى و پشتيوانى رێكخراوێكى تيرۆريستى ده‌كه‌ن و حه‌ماس زياتر دامه‌زراوتر ده‌كه‌ن.
له كۆى سه‌رجه‌م وڵاتانى جيهان، ته‌نيا هه‌ريه‌ك له (ئوستراليا، دوورگه‌كانى مارشاڵ، ميكرۆنيزيا، ناورۆ، دورگه‌ى سۆلۆمۆن، تۆگۆ، ئه‌مريكا و ئيسرائيل) نه‌يارى بڕياره‌كه بوون و له دژى وه‌ستانه‌وه.
له رۆژى (30ى ئازار/ مارسى 2018)ه‌وه تا ئێستا 120 هاووڵاتى فه‌له‌ستينى به ته‌قه و هێرشى هێزه ئيسرائيلييه‌كان بۆ سه‌ر خۆپيشانده‌رانى فه‌له‌ستينى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، رووسياليه‌وم، ئه‌نادۆڵ
ئ.ر