پشتیوانی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
K24 - واشنتن:
مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەواشنتن لەگەڵ سیناتۆری ناسراوی ئەمەریکی جۆن مەککەین کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە جاك ريد سيناتۆرى ديموكراتهكان و ههريهك له فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بەیان سامی عەبدولڕەحمان ئامادەیبوون، مەککەین خۆشحاڵی خۆی بە دیتنی شاندی هەرێمی کوردستان دەربڕی و گوتی: "دەتوانن پشت بەو دۆستایەتی و پشتگیرییە ببەستن کە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا هەتانە".
مەککەین هەروەها ستایشی قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە شەڕی دژی داعش و گوتی: "ئێوە زۆر ئازایانە شەڕی داعشتان کرد".
ئاماژەشی بەوەدا کە هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگە و ناردنی چەك وکەلوپەلی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
مەسروور بارزانی سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمە و پشتيوانی ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "هیوادارین پەیوەندییەکان زیاتر بەرەو پێشەوە بچن".
ماوەی هەفتەیەکە شاندی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکایە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس چەندین دیداری ئەنجامداوە.