زوبێر عوسمان: سەركردایەتی یەكێتی نەیتوانی رۆژی كۆنگرە دیار بكات

"ئەنجوومەنی ناوەند بانگێشتی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی دەكات"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

جێگری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نەیتوانی رۆژی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی دیار بكات، ئاماژەی نەوەشدا، ئەنجوومەنی ناوەند بانگێشتی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكە دەكات.

زوبێرعوسمان، جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە كوردستان24 گوت: "وەك ئەنجوومەنی ناوەند پێشتر جەختمان كردبووەوە كە تا مانگی 2 ئەمساڵ واتا ئەم مانگە، ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاری بەستنی كۆنگرە بدات، بەڵام بەداخەوە ئەنجوومەنی سەركردایەتی نەیتوانی ئەو بڕیارە بدات".

گوتیشی: "لە كۆبوونەوەی دوێنێیدا ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی بڕیاریدا 15 ئەم مانگە بانگێشتی جێگری سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بكات، بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەیەكی ھاوبەشدا تاوتوێی دۆخی یەكێتی بكەین و رۆژی كۆنگرە دیار بكەین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئێمە رامانوایە رۆژی ئەنجامدانی كۆنگرە لە مانگی ئاداری داھاتووبێت و پێش ھاتنی جەژنی نەورۆز كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت".