به فه‌رمی یانه‌ی زاخۆ كڕینی یاریزانێكی دیكه‌ی راگه‌یاند
یانه‌ی زاخۆ له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستێكی دیكه‌شی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 ئابی 2016، (عه‌باس عه‌بد) كه یاریزانێكه له خولی پله‌دووی عێراق یاریی ده‌كات به فه‌رمی بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی زاخۆ كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئالان حوسێنی په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك كه‌وتووه، گرێبه‌ستی عه‌باس عه‌بد بۆ یه‌ك وه‌رزه و به مووچه‌ی مانگانه به 1000 دۆلار رێككه‌وتن كراوه.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌مڕۆ هاوشان له‌گه‌ڵ عه‌باس عه‌بد، به‌رگرێكاری سلڤادۆری به ناوی رائوول ریندێرسی هێنایه ریزه‌كانی و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو كڕینی دوو یاریزانی دیكه‌ی سووریا رابگه‌یه‌نێت.
یه‌كه‌مین یاریی یانه‌ی زاخۆ له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له 15 مانگی دادێ له نێو یاریگه‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ده‌بێت.