K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆلو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له كۆنسوڵی ئیسرائیل له ئیستانبووڵ كردووه، وڵاته‌كه به‌جێبهێڵێت.
ئاژانسه فه‌رمییه‌كه‌ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/5/2018 داوای له یوسی سه‌فری لیڤی كونسوڵی ئیسرائیل له ئیستانبوڵ كردووه توركیا جێبهێڵیت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسرائیل، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى نه‌ك به‌یه‌كجاری.
له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ركردنه‌كه‌یشی له ئیستانبوڵ، ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه به‌هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربرینی توركیایه به‌رامبه‌ر كوشتنی 64 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له سنووره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه.
پێشتریش توركیا، باڵیۆزی ئیسرائیلی له ئه‌نقه‌ره ده‌ركردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و گرژییانه‌ی ئه‌مدواییه به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه درووست بووه، كه بڕیاریدا قودس/ ئۆرشه‌لیم به پایته‌ختی فه‌رمی ئیسرائیل بناسێنێت.
دوای ناساندنی ئۆرشه‌لیمیش، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوازرایه‌وه شاره‌كه، به‌و هۆیه‌وه‌ش گرژییه‌كی زۆر له نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل و خۆپیشانده‌ره فه‌له‌ستینییه‌كان درووست بووه.
لاى خۆیشیه‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتێكدا رەخنەی توندی لە سەرۆك كۆماری توركیا گرت و بە بكوژی كورد ناوی برد.
نه‌ته‌نیاهو نووسیویەتی "شا‌و نییه وانەی ئاكار و رەفتار و ئەخلاق لە بكوژی ھاووڵاتییانی كورد وەربگرن", وەك ئاماژەیەكی ناڕاستەوخۆ بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكوەزیرانی توركیا.
نه‌ته‌نیاهو ئەوەشی دووپات كردووه‌تەوە، وانە لەو جۆرە كەسانە كە دەستیان بەخوێنی ھاوڵاتیان سوورە وەرناگیرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە توركیا باڵیۆزی ئیسرائیلی دەركردووە و ئیسرائیلیش بە ھەمان شێوە باڵیۆزی توركیای دەركردووە و لەسەر گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریكا بۆ ئۆرشەلیم گرژی كەوتووه‌تە نێوانیان.
ا. م
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار