بۆ پاراستنی لە خۆپیشاندەران، ترەمپ گوازرایەوە ژێرزەمینی کۆشکی سپی

بەهۆی نزیکبوونەوەی خۆپیشاندەران لە کۆشکی سپی

K24 - هەولێر

بەهۆی نزیکبوونەوەی خۆپیشاندەران لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شوێنی پاراستنی سەرۆک لە ژێرزەمینی کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا گوازرایەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا شەوی هەیینی رابردوو، نزیکەی کاتژمێرێک لەو ژێرزەمینە ماوەتەوە. میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمەریکا و بارۆنی کوڕیان بەهەمان شێوە گوازراونەتەوە بۆ ژێرزەمینەکە، بەپێی دوو سەرچاوەی CNN لە کۆشکی سپی و هێزە ئەمنییەکان.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی شکاندنی بەربەستەکانی کۆشکی سپی و نزیکبوونەوەیان لە کۆشکەکە، شەوی هەیینی 29-5-2020 هێزی نهێنیی کۆشکی سپی، ناچاربوون ئەو رێوشوێنەبگرنەبەر.

دۆناڵد ترەمپ، لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد بۆ پاراستنی کۆشکی سپی پشت بە پاسەوانی نهێنی دەبەستێت، گوتیشی چەک و سەگەکان لەنێو دەرگاکانی کۆشکی سپی چاوەڕێی نزیکبوونەوەی خۆپیشاندەران دەکەن.

ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی کوشتنی پیاوێکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی سپیپێست، کە بەبەرچاوی کامێراکان و خەڵکەوە بۆ ماوەی نۆ خولەک قاچ لەسەر ملی دادەنێت، تاوەکو هەناسەی دەبڕێت و دواتر لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات، بەدرووشمی "ژیانی رەشپێستەکان گرنگە" خۆپیشاندانی تووندوتیژ لە چەندین شاری ئەمەریکا دەستیپێکردووە و بەردەوامە، بۆ رێگریکردنیش لە تەشەنەسەندنی زیاتری خۆپیشاندانەکان، قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا راگەیەندراوە.

 

هـ.ر.

بۆ پاراستنی لە خۆپیشاندەران، ترەمپ گوازرایەوە ژێرزەمینی کۆشکی سپی
بۆ پاراستنی لە خۆپیشاندەران، ترەمپ گوازرایەوە ژێرزەمینی کۆشکی سپی
بۆ پاراستنی لە خۆپیشاندەران، ترەمپ گوازرایەوە ژێرزەمینی کۆشکی سپی