مه‌لا عه‌لى كه‌ڵەك ده‌ستگير كرا
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك, له ماڵه‌كه‌ى خۆى له لايه‌ن پۆليسه‌وه ده‌ستگيركرا.
مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك, به گوته‌ى خۆى 65 جار به هۆى سكاڵايه‌كى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستييه‌وه چووه‌ته به‌رده‌م دادگا.
تا ئێستا روون نه‌كراوه‌ته‌وه, بۆچى له دره‌نگانى ئه‌مشه‌ودا ده‌ستگيركراوه.
پێشتر لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى ناوبراويان رانه‌گه‌ياندبوو.
لايه‌نگرانى مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك, له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك داوايانكردووه، نزا بۆ مه‌لا عه‌لى بكرێت.
مسته‌فا پاشا، ناوى فانێكى په‌يجى كوردستان24ه‌و له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك, وێنه‌كانى ناردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد, له ئێستادا مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك گواستراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ى پۆليسى ناحيه‌ى كه‌ڵه‌ك.