پڕۆژەی تەوەقوت لە ھەڵه‌بجە جێبەجێدەكرێت

تێچووەکەی دە ملیار دینارە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

وەزیری ئاوەدانكردنەوە رایگەیاند، پڕۆژەی پردی تەوەقوت لە ھەڵەبجە دەرخستەكەی ھاتوووەتە وەزارەت و لە ئایندەكی نزیكدا تەندەرینی بۆ دەكرێت.

دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەکوردستان24ی راگەیاند، لە دوای پڕۆسەی تەندەرین و وەرگرتنی پڕۆژەکە، لەلایەن کۆمپانیاوە دەستدەکریت بە پڕۆژەی دروستکردنی  پردی توەقوت، کە تێچووەکەی 10 ملیار دینارە و پێشتر لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری جێبەجێکردنی دراوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە.