رۆژنامه‌نووسانى ئێن ئاڕ تى چه‌ند نهێنييه‌كى مه‌ترسيدارى ناليا و شاسوار عه‌بدولواحيد ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و رۆژنامه‌نووس و په‌يامنێرانه‌ى له ته‌له‌ڤزيۆنى ئێن ئاڕ تى وازيان هێناوه هه‌ندێك زانيارى و نهێنى شاراوه له باره‌ى شێوازى كاركردن له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحيد و بڕياره‌كانى ئاشكرا ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له نوێترين زانياريشدا په‌يامنێرێكى كه‌ناڵه‌كه ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى په‌كه‌كه له پێنجوێن كوژران بكوژه‌كه‌يان سه‌ر به كۆمپانياى ناليا بووه.
له نوێترين پۆستيدا، شيراز عه‌بدوڵڵا، ده‌رچووى به‌شى راگه‌ياندنى په‌يمانگه‌ى ته‌كنيككارگێڕى هه‌ولێر و په‌يامنێرى ئێن ئاڕ تى له هه‌ولێر رايگه‌ياندووه، له دواى دوو ساڵ و هه‌شت مانگ كاركردنى به‌رده‌وام ئێواره‌ى 7ى ئاب ئاگادار كرامه‌وه كه لەسەر داوای چەند کەسێک بەڕێوەبەری کەناڵ کۆتایی بە ڕاژەی کارکردنی من هێناوە.
شيراز نهێنى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵه‌كه له رێى هه‌ڕه‌شه‌ى نان بڕينى رۆژنامه‌نووسه‌كانه‌وه سه‌ركووتى هه‌موو ده‌نگێكى ره‌خنه‌يى كردووه و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "دوو رۆژە لە شەرمان و لە ترسا نەوەک ئەوانیش دەرکرێن و نان‌بڕاو بکرێن یەکێکیان نەیوێرا تەلەفۆنێک بکه‌ن و شته‌كه بۆ من روون بكاته‌وه، نە لە ژووری هەواڵ، نە بەرپرسی پەیامنێران.
شيراز عه‌بدوڵڵا په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه له هه‌ولێر ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه شاسوار عه‌بدولواحيد كه ئێستا كه‌مپينى بۆ دژايه‌تى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان پێكهێناوه، رۆژنامه‌نووسێكى كه‌ناڵه‌كه‌ى له‌سه‌ر يه‌ك رسته ده‌ركردووه.
له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: هەمیشە بێ سفەتن بەرامبەر کارمەند، وەک نموونە کاک دیار جەمال لەسەر یەک ڕستە كه به دڵى كاك شاسوار نه‌بوو کۆتای‌یان هێنا بە راژەکەی، ئەم کوڕە یەکێک بوو لە پەیامنێرە چالاکەکان، ماوەیێکی زۆر بوو لەو کەناڵە کاری دەکرد.
ئه‌و په‌يامنێره ئه‌وه‌شى دركاندووه، كه شاسوار عه‌بدولواحيد كه به‌رده‌وام ره‌خنه له سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد ده‌گرێت و دژى بڕيارى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه، خۆى كه‌سێكه هيچ جۆره ره‌خنه‌يه‌كى قبوڵ نييه.
شيراز ده‌ڵێت: "یا ئاڵا هۆشیار قۆڵێکی خۆی لەسەرئێن ئاڕتی دانا، بەهۆی ڕەخنە گرتن لە كاك شاسوار ئەویش بێ پێ گووتن کۆتایی پێ هات".
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردنى شاسوار عه‌بدولواحيد به مافى كارمه‌ندانى و رۆژنامه‌نووسانى كه‌ناڵه‌كه‌ى، شيراز ئاشكرايكردووه، كه به بيانووى قه‌يرانى دارايى چه‌ند جارێك به پێچه‌وانه‌ى گرێبه‌سته‌وه مووچه‌ى رۆژنامه‌نووسه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه و نووسيويه‌تى: "ئەو ماوەی من لە ئێن ئاڕتی بووم چەند جارێک مووچەی کارمەندان کەم کرایەوە بە بیانووی قەیران و کەمکردنەوەی بودجەی کەناڵ، ئەوەی لەهیچ شوێنێکی ئەم دنیایە نيه لە ئێن ئاڕتی بینیم، ئاخر قەت بووە لە پارەی پاداشتی پەیامنێر کەم بکرێتەوە..؟ئەمە لە هیچ کەناڵێک نیە".
له كۆتايى پۆسته‌كه‌يدا شيراز عه‌بدوڵڵاى په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، كه " بەهۆی دەستتێوەردانی زۆر ئێن ئاڕتی لە ڕێچکەی خۆی لای داوە، کار بە دروشمەکانی پێشووی ناکات".
و دواى ئه‌م دێڕه ئه‌وه‌شى وتووه، كه زانيارى و نهێنى زۆرترى لايه و قسه‌ى ديكه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه.
به‌رزان مه‌لا ئه‌مين يه‌كێكى ديكه‌يه له‌و په‌يامنێرانه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌ى شاسوار عه‌بدولواحيد كه ماوه‌ى سێ ساڵ وه‌ك په‌يامنێر و پێشكه‌شكار كارى كردووه و رۆژى حه‌وتى ئه‌م مانگه ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
جگه له شيراز و به‌رزان، ئاڵا هۆشيار ته‌يب يه‌كێكى ديكه‌يه له‌و په‌يامنێرانه‌ى وازيان له كه‌ناڵه‌كه هێناوه و له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به تايبه‌تى فه‌يسبووك چه‌ند نهێنييه‌كيان ئاشكرا كردووه.
ئاڵا هۆشيار، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه وه‌ك په‌يامنێر و رۆژنامه‌نووسێك به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى له‌به‌ر ده‌سته كه بكوژى شه‌هيد كه‌مال پێنجوێنى و سديق ساڵياوايى كارمه‌ندى چاڤى لاند بوون.
ئاڵا ده‌ڵێت: كاتى خۆى كه چوومه سه‌ر شوێنى شه‌هيدكردنى شه‌هيد كه‌مال له پێنجوێن ئه‌و به‌ڵگانه‌مان ده‌ست كه‌وت.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: با هه‌ڤاڵانى په‌كه‌كه و پژاك داواى روونكردنه‌وه له شاسوار بكه‌ن.
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره نهێنى تيرۆركردنى دوو ئه‌ندامى پارتى ژيانى ئازادى كوردستان (پژاك) ئاشكرا ده‌بێت كه لايه‌نێكى چه‌كدارى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستانه و له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان چالاكى ئه‌نجامده‌دات.
له كاتى شه‌هيدبوونى ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى په‌ژاكدا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرايه‌وه، كه له لايه‌ن كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه كوژراوون، به‌ڵام له نوێترين پێشهاتدا، ميدياكارێكى ئێن ئاڕتى به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌ى په‌ژاك له لايه‌ن كارمه‌ندێكى چاڤى لاندى سه‌ر به شاسوار عه‌بدولواحيده‌وه كوژراوون.
تا ئێستا شاسوار عه‌بدولواحيد ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و هيچ لێدوانێكى له باره‌وه نه‌داوه.
لايه‌نه ئه‌منييه‌كانيش تا ئێستا روونكردنه‌وه‌يان له باره‌ى ناسنامه‌ى بكوژى راسته‌قينه‌ى ئه‌و دوو به‌رهه‌ڵستكاره‌ى ئێران له سنوورى پێنجوێن نه‌داوه.
وازهێنان و ئاشكراكردنى نهێنييه‌كانى كۆمپانياى ناليا له كاتێكدايه كه دوێنێ كه‌مپينى نه‌خێر بۆ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له سلێمانى راگه‌يه‌ندرا و ئاماده‌كارانى كه‌مپينه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا دژايه‌تى خۆيان بۆ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى راگه‌ياند.
خاوه‌نى كۆمپانياى ناليا شاسوار عه‌بدولواحيد هه‌ڵسوڕێنه‌رى كه‌مپينه‌كه‌يه و چه‌ند كه‌سێكيش تێيدا ئه‌ندامن.
شاسوار عه‌بدولواحيد
خاوه‌نى كۆمپانياى ناليا و ته‌له‌ڤزيۆنى ئێن ئاڕتييه و له‌م دواييه‌دا به ئاشكرا دژايه‌تى خۆى بۆ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى ده‌ربڕيوه. له كاتێكدا شاسوار له رێى ميدياكه‌يه‌وه به‌رده‌وام ره‌خنه له گه‌نده‌ڵيى له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت، به‌ڵام خۆى نزيكه‌ى 43 مليار دينارى له حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه و تا ئێستا نه‌يداوه‌ته‌وه و به هۆى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ساڵى رابردوودا سوودى هاتووه‌ته سه‌ر پاره‌كه زۆر له‌وه زياتر بووه.
هه‌روه‌ها رووبه‌رێكى فراوانى له زه‌وى و زارى له گرنگترين شوێنى سلێمانى وه‌رگرتووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كارى هێناوه.
له ماوه‌ى رابردووش‌دا خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند داواى پشكه‌كانيان له شاسوار كردووه و تا ئێستا نه‌يداونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها جووت سايدى به‌رده‌م چاڤى لاند كه شه‌قامێكى سه‌ره‌كييه به ناوى چاڤى لاند كراوه و بووه‌ته موڵكى شاسوار و ئه‌مه‌ش هيچ بنه‌مايه‌كى ياسايى نييه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موڵكى گشتييه. هه‌روه‌ها ئه‌كوا پارك و ته‌له‌فريكى چاڤى لانديش به شێوه‌يه‌كى ناياسايى و دوور له رێنماييه‌كان درووست كراوون و بوونه‌ته هۆى درووستكردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانى هاووڵاتيان و تا ئێستا چه‌ند قوربانييه‌كيان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
پێشتر له ميدياكاندا بڵاوكرايه‌وه كه نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق پشتيوانييه‌كى زۆر له شاسوار ده‌كات و دۆكيۆمێنتێكيش بڵاوكرايه‌وه، كه بڕى 87 مليۆن دۆلارى داوه‌ته شاسوار. له‌م دواييانه سايتى ئيراك بزنس راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه و ئاشكرايكرد، كه شاسوار كۆمپانياى مێركۆرى ئه‌مريكى به‌كرێ گرتووه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ديدارێكى له ئه‌مريكا بۆ رێكبخات و رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستيش چه‌ند لێدوانێكى لێ وه‌ربگرێت. له‌وێدا به ئاشكرا نيازى خۆى ده‌ربڕى بۆ خۆپاڵاوتن و درووستكردنى ليستێك بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.