"له به‌رامبه‌ر پشتگوێخستنی كورد توركیا سازش بۆ رووسیا ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی پێش كۆبوونه‌وه‌ی سوچی كه بڕیاره له‌نێوان سه‌ركرده‌ی هه‌ر سێ وڵاتی، رووسیا و ئیران و توركیا، رۆژی 22/11/2017 ئه‌نجامبدرێت نوسیوویه‌تی "توركیا ئاماده‌یه سازش بۆ رووسه‌كان بكات، تا له‌به‌رامبه‌ردا كورده‌كانی سووریا پشتگوێ بخه‌ن".
رۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه نوسیوویه‌تی "ئه‌نقه‌ره ره‌خنه‌كانی به‌رامبه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا كه‌مكردووه‌ته‌وه كه به "سته‌مكاره‌كه‌ی شام" ناوی ده‌بات، ئێستا قسه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌كات تا یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه بپارێزیت و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به‌ده‌ستیهێناون و بوونه‌ته هۆی نیگه‌رانی بۆ ئه‌نقه‌ره له به‌ین به‌رن".
لۆمۆند بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نموونه‌ی به لێدوانه‌كانی، مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هێناوه‌ته‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "ئێستا ته‌نها رووسیا و ئێران باسی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ناكه‌ن، به‌ڵكو سعوودیه و فه‌ڕه‌نساش هه‌مان قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ده‌كرێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، پێویسته ئێمه‌ش به سۆزه‌وه نه‌جووڵێینه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه كۆده‌نگی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات هه‌روا ئاسان بێت".
ئۆغڵۆ پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئێران له ئه‌نتالیا گووتی: "سه‌ركرده‌كان له لوتكه‌ی سوچی، هه‌وڵی داڕشتنی نه‌خشه رێگایه‌ك ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌كانی سووریا".