ئەمەریكا گروپەكانی سەر بە ئێران بە كوشتنی هیشام هاشمی تۆمەتبار دەكات

هاشمی بە شێوەیەكی دڕندانە لەبەردەم ماڵەكەی كوژرا

K24- هەولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، کوشتنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و سەربازیی عێراقی بە تووندی محكوم دەكەین.

مایك پۆمپێیۆ گوتیشی: ئەو بە شێوەیەكی دڕندانە لەبەردەم ماڵەكەی كوژرا و دووپاتی كردەوە، هاشمی بۆ عێراقێكی خاوەن سەروەری تێدەكۆشا و زایەڵەی هیوابەخشی عێراقییەكان بوو.

ئاماژەی بەوەشدا، ئاشكرایە بەر لە کوشتنی هاشمی گرووپەکانی گرێدراوی ئێران هەڕەشەیان لێكردبوو.

وەزیرێ دەرەوەی ئەمەریكا هاشمیی بە رۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و دەنگی هیوای خەڵکی عێراق ناوبرد و داوای لە حکومەتی عێراقی کرد هەرچی زووە بکوژەکانی هاشمی بدۆزێتەوە و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکات.

H.B