گیول خه‌ونی "سه‌رۆكایه‌تییه ره‌هاكه‌ی ئه‌ردۆغان" ده‌زڕێنێت
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ترسی هه‌یه له‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا گیول، هاوڕێی دێرینی، ببێته یه‌كێك له ركابه‌ره‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌و وڵاته، كه ره‌نگه ببێته هۆی له بارچوونی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی پێشتری له پێناو بوونی به فه‌رمانڕه‌وایه‌كی ره‌های ئه‌و وڵاته.
ئۆپۆزیسیۆنی توركیا، تاكه بژارده‌ی بۆ ركابه‌ریكردنی ئه‌ردۆغان، عه‌بدوڵڵا گیوله، بۆ ئه‌وه‌ی ریزه‌كانی یه‌كبخات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی میرال ئه‌كشینار، سه‌رۆكی "ئی پارتی – پارتی باش" وه‌ستاوه، بۆ ئه‌وه‌ی له خۆكاندیدكردنه‌كه‌ی پاشه‌كشه بكات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری "ره‌وابت"، چاودێران ئه‌و ئه‌گه‌ره به دوور ده‌زانن، به‌تایبه‌تیش بۆ كه‌سایه‌تی پارێزگاری وه‌ك گیول، كه پێش گرتنه‌به‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی سیاسی گه‌وره، ده‌سته‌به‌ری پێشوه‌خته‌ی ده‌وێت، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت، له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردۆغان ده‌شكێته‌وه، چونكه ئه‌ویش به‌بێ هیچ ده‌سته‌به‌رییه‌كی پێشوه‌خته، رۆژی هه‌ڵبژاردنی دیارینه‌كردووه و دیاره براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت.
رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان وای ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌كشینار هیچ نیه‌تێكی پاشه‌كشه‌ی نییه، كه ئیستا له‌گه‌ڵ كه‌مال كلچیدارئۆغلو رێككه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی 15ی په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه، ده‌ستبه‌رداری حزبه‌كه ببن و په‌یوه‌ندی به حزبه نوێیه‌كه‌ی میرال ئه‌كشیناره‌وه بكه‌ن، چونكه به گوێره‌ی یاساكانی توركیا، هیچ حزبێك ناتوانێت به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، ئه‌گه‌ر له 20 كورسی په‌رله‌مانی كه‌متری هه‌بێت.
ماوه‌یه‌كی زۆریشه ئه‌ردۆغان، ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه كردووه، كه نزیكه‌ی ساڵێك پێشخراوه، پێشتریش له ساڵی 2017 ده‌ستووری وڵاتی هه‌واركردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی ده‌ستووره نوێیه‌كه‌ش، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌یه كه پێشتر نه‌یبووه.
هه‌رچی عه‌بدوڵڵا گیوله، پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێزی هه‌یه، به‌تایبه‌تیش كه پێشتر سه‌رۆك كۆمار بووه به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو ره‌وته سیاسییه‌كانی وڵات مامه‌ڵه‌ی كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش به ته‌نها نابێته نیگه‌رانی ئه‌ردۆغان، به قه‌د ترس و نیگه‌رانی له‌وه‌ی گیول خۆی كاندید بكات و ببێته هۆی دابه‌شبوونی ناوخۆیی له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، كه پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه و دواتر ببێته دووبه‌ركی ناوخۆیی.
چاودێرانی كاروباری ناوخۆی توركیاش باس له‌وه ده‌كه‌ن، میراته ئیسلامییه‌كه‌ی گیول، رێگه‌ی نادات پێگه ئیسلامییه‌كه‌ی له توركیا دابه‌ش بكات، هاوكات گیول پێویستی به ده‌نگی كوردیش ده‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌ردۆغان، ئه‌سته‌میشه پارتی دیموكراتی گه‌لان، به خۆڕایی ده‌نگی پێ بدات، به گوێره‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی گیولیش، ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووه كورد له توركیا بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی ململانێكان له‌گه‌ڵه ئه‌ردۆغان یه‌كلابكاته‌وه.
له ئه‌گه‌ری خۆپاڵاوتنی گیولیش، پشت به هه‌ردوو پارتی گه‌لی كۆماری و "ئی پارتی" ده‌بێت، له‌گه‌ڵ پارتی "سه‌عاده‌ت" به سه‌رۆكایه‌تی تیمیل كه‌ره‌م ئۆغلو، كه ئێستا گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاو له ریزی ده‌نگده‌ره پارێزگاره‌كان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له توركیا به "عه‌ره‌ب پۆست"ی راگه‌یاندووه، كه‌لێنێكی گرنگی ده‌ستووری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گیول په‌نای بۆ به‌رێت و ده‌رفه‌تی كاندیدبوون و سه‌ركه‌وتنیشی زیاتر ده‌بێت، له‌و رێگه‌یه‌وه‌ش ده‌توانێت ژماره‌یه‌كی بێسنووری په‌رله‌مانتاران به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، هه‌ر ئه‌وه‌شه وا ده‌كات، گیول ئه‌و پۆسته بخاته به‌ر ده‌ست گرنگترین كوتله ئۆپۆزیسیۆنه‌كان به كوریشه‌وه.
كه‌سایه‌تییه نزیكه‌كانی ئه‌ردۆغانیش، نایشارنه‌وه په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی گیول له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و پێشوازییه گه‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سعوودیه له مانگی ئه‌یلوولی رابردوو، ئه‌ردۆغانی نیگه‌ران كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، شتێكی نائاسایی نییه ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان له دواوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی خۆپاڵاوتنی گیول بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن ناچاربكات له به‌رده‌م دوو پاڵێوراوی ئیسلامی‌دا خۆی ببینێته‌وه، بێگومان لێره‌شدا بێ‌دوودڵی ده‌نگ به ئه‌ردۆغان ده‌ده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت: "ئه‌ردۆغان سه‌رۆكێكی پراگماتیكییه و ئاماده‌یه هه‌ر شتێك بكات له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا له ده‌سه‌ڵات، هێشتا شتی گرنگی ماوه پێشكه‌شی بكات، به‌ڵام گیول به ئایدۆلۆژی ئیسلامییه‌وه، ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی نییه بیخاته‌ڕوو".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێستا خه‌ریكه پرۆژه‌كه‌ی ئه‌ردۆعان له كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه، نرخی لیره‌ی توركی به شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی كردووه، گه‌یشتووه‌ته 4.1 به‌رامبه‌ر به دۆلار، ئه‌وه‌ش پێشتر رووینه‌داوه، بانكی ناوه‌ندیش به ده‌ست دابه‌زینی یه‌ده‌گی دراوی بیانییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له ته‌رازووی بازرگانی و هه‌ڵاتنی وه‌به‌رهێنه‌راندا هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته گوشارێك بۆ سه‌ر دارایی نێوده‌وڵه‌تی.
ئا‌رگۆن باباهان، سه‌رۆكی به‌شی توركی له وێبسایتی "الاحوال التركیه" و سه‌رنووسه‌ر پێشووی رۆژنامه‌ی "سه‌باح" ده‌ڵێت: "ئابووری گرێیه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ردۆغان و نیگه‌رانییه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و پیشه‌سازان و خاوه‌نكاران، گیول بژارده‌یه‌كی باشتر و ئاسانتره بۆ ئه‌وان".
هاوكات ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌ردۆغان له ماوه‌ی رابردوو و دوای هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه ده‌ستیپێكردووه، زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردووه، نزیكه‌ی 400 هه‌زار هاووڵاتی توركیش به‌و هۆیه‌وه كاره‌كانییان له‌ده‌ستداوه له سوپا و هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
چاودێران پێیانوایه، په‌نابردنه به‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌مانی بژارده‌كانی به‌رده‌م ئه‌ردۆغانه، نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌شی پێوه‌دیاره له ئه‌گه‌ری دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كه.
یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی پێشخستنی هه‌ڵبژاردن، وه‌به‌رهێنانی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌ی عه‌فرینه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌نه‌دات له‌وه زیاتر ئه‌نجامه‌كانی وه‌پاشبكه‌ون و دواتر ببێته بابه‌تێك و ئۆپۆزیسیۆن له دژی به‌كاریبهێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو هۆكاره جیاوازه‌كان، به‌ڵام خۆپاڵاوتنی گیول ده‌بێته ریسكێكی گه‌وره له‌به‌رده‌میدا، چونكه هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بێته هۆی كۆتاییهاتنی ژیانی سیاسی له وڵات.
نزیكه‌كانیش گیولیش، سه‌رۆكی پێشوو هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندید بكات، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایگه‌یاندووه، تا ئێستاش له‌و بڕوایه‌دایه گیول به‌شداری له هه‌ڵبژدانه‌دا ناكات، به‌ڵام باشتره بێته ده‌ره‌وه و ركابه‌ری ئه‌ردۆغان بكات بۆ هێشتنه‌وه‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی له وڵات و ره‌تكردنه‌وه‌ی سیسه‌می سه‌رۆكایه‌تی ره‌ها له توركیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر گیول ئه‌و كاره بكات، ده‌رفه‌تی به‌رده‌م میرال ئاكشینار و هه‌ر كاندیدێكی دیكه كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌بێته سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمانی و كۆده‌نگی هه‌مووان به‌ده‌ستده‌هێنیت.
ا. م