24 منداڵ و ژنی دیكه‌ی ئێزدی له‌ سووریا دۆزرانه‌وه‌ و گه‌یشتنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه‌

له‌ باغۆزه‌وه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مشه‌و 24 ژن و منداڵی ئێزدی رفێندراوی ده‌ستی داعش، دوای رزگاركردنیان له‌ باغۆز و دۆزینه‌وه‌یان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه‌ و گه‌یشتنه‌وه‌ شنگال.

له‌و باره‌یه‌وه‌، حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان لە دهۆك به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستاش 3 هه‌زار و 451 كوردی ئێزدی رزگاركراون و نزیكه‌ی 300 كه‌سیان له‌  باغۆز رزگاركراون.

بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان گوتیشی: هێشتا چاره‌نووسی 2 هه‌زار و 900 ئێزدی دیكه‌ نادیاره‌.

رۆژی 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014 چه‌كدارانی داعش شارۆچكه‌ی شنگالیان داگیركرد. دواتر ده‌ستیان به‌ گرتن و كوشتنی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ كرد و هه‌زاران هاووڵاتی ئاواره‌ بوون و سه‌دانی دیكه‌ش ده‌ستگیركران و سه‌دان ئافره‌تی ئێزدیش خرانه‌ بازاره‌كانی كۆیله‌ فرۆشییه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ كرا.

دوای رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات و سنووری پارێزگای دێرزوور، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه‌، نزیكه‌ی 300 هاووڵاتی رفێندراوی ئێزدی رزگاركراوون و ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه‌.