مه‌رجی به‌غدا بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه: "حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكاته‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بێنه فڕۆكه‌خانه‌كان و شوێنی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرنه‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مه‌رجه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی مه‌رجێكی دیكه‌ی حكومه‌تی عێراقیشی كردووه‌و گوتوویه‌تی: "مه‌رجه‌كه‌ی دیكه په‌یوه‌سته به كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه، به‌غدا داوایكردووه ئه‌و كێڵگه‌یه‌ش راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكرێت، هه‌ر چه‌نده به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییان نیشانداوه داهاتی كێڵگه‌كه راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت و نه‌وتی ئه‌و كێڵگه‌یه‌ش له بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بنێردرێته ده‌ره‌وه".
له به‌رامبه‌ردا راوێژكاریكی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان گوتوویه‌تی: "تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی له‌باره‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت و داواكارییه‌كانی به‌غدا هیچ رێككه‌وتنێكیان نه‌كردووه، چونكه به‌و شێوه‌یه مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌نییه ئه‌و كێڵگه‌یه راده‌ستی به‌غدا بكات بێ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی عێراق خه‌رج بكات".