بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كه ئەو ژنانەی شوویان بە پیاوی بیانی كردووە و دەیانەوێت منداڵەكانیان تۆمار بكرێت، پێویسته سه‌ردانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه بكه‌ن، كه دایكه‌كه‌ی تێدا تۆمار كراوه و پێناسی باری شارستانی وه‌رگرتووه.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو ھاووڵاتیانە دەبێ ئەم پێداویستییانه‌ی لای خواره‌وه‌یان پێبێت:.
1- پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیی دایكی مندڵه‌كه.
2- كارتی زانیاری به ناوی دایكه‌كه‌وه بێت.
3- به‌ڵگه‌ی بیانی و كارتی نشینگه‌ی باوكی منداڵه‌كه.
4- به‌ڵگه‌ی هاوسه‌رێتی به زمانی عه‌ره‌بی.
5- به‌ڵگه‌ی له دایكبوونی منداڵه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی.
6- پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی دایك و باوكی دایكی منداڵه‌كه، واته (باپیر و داپیر)ی منداڵه‌كه.
7- پشتگیریی شوێنی نیشته‌جێبوون (تأید سكن) ی فه‌رمیی دایكه‌كه و منداڵه‌كانی پێوه بێت، به زمانی عه‌ره‌بی.
8- وێنه‌ی تۆماری ساڵی (1957) دایكه‌كه و باپیر و داپیری منداڵه‌كه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان راشیدەگەیەنێت: "دوای وردبینی كردنی به‌ڵگه‌كان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی، یان فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی، كاری پێویست ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر به نووسراێك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌غدا ده‌كرێت و به رێگای گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوه‌كه‌یان بۆ به‌رز ده‌كرێته‌وه".
ھ.م