نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پێگه‌یشت
K24- هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان ده‌كات وجه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌ریتانیاش به هه‌مان ئاراسته له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/11/2017 له دیدارێكدا جۆن ویڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق نامه‌كه‌ى جۆنسنی گه‌یانده سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم. له‌نامه‌كه‌دا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا جه‌ختی كردۆته‌وه هه‌وڵێكی جددی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئارادایه، پشتگیریى به‌ریتانیایشى بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه.
له دیداره‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو،باڵیۆزی به‌ریتنیا تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له به‌رامبه‌ریشدا نێچیرڤان بارزانى سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد و دووپاتى كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه ناكۆكییه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، داوای له دۆستانی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بن بۆ زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ دیالۆگی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا.