به‌هۆی وێنه‌یه‌كی سێڵفی شاجوانی عێراق وڵاتی جێهێشت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شاجوانی عێراق، به هۆی وێنه‌یه‌كی سێڵفی له‌گه‌ڵ شاجوانی ئيسرائيل, هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه و به‌و هۆیه‌وه وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه.
ساره عیدان، شاجوانی عێراق، وێنه‌یه‌كی سێڵفی له‌گه‌ڵ شاجوانی ئیسرائیل له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ش، به ده‌یان نامه و په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ ره‌وانه كراوه، به‌و هۆیه‌وه‌ش، شاجوان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، عێراقییان جێهێشت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه، بڕیاره ساره عیدان و خێزانه‌كه‌ی، روو له ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و له‌وێ درێژه به ژیانییان بده‌ن.