عادل عه‌بدولمه‌هدی كوردێك بۆ وه‌زاره‌تی داد راده‌سپێرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقه‌وه ده‌ركراوه، عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكی كوردی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری داد راسپاردووه.
وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه كه به‌رواری 6/12/2018ى له‌سه‌ره، به‌نگین عه‌بدوڵڵا رێكانی, وه‌زیری شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كه‌ی، پۆستی وه‌زیری دادیش به‌ڕێوه ده‌بات.
له فه‌رمانه دیوانییه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیدا دووپاتیشكراوه‌ته‌وه، "ئه‌و بڕیاره له‌به‌رواری ده‌رچوونییه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن".
جێگای باسه، وه‌زاره‌تی داد له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و 8 وه‌زاره‌تانه‌یه، كه تائێستا پۆستی وه‌زیره‌كانیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
H.B