سەڵاحەدین سیامەند تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئێستا تەندروستی باشە و لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووە

سەڵاحەدین سیامەند ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی کوردستان و عێراق کە پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەردان گەڕابووەوە سوید، زیاتر لە پێنج رۆژە لە سوید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

سەڵاحەدین سیامەند، ئەستێرەی پیشووی هەڵبژاردەی عێراق و کوردستان و یانەکانی هەولێر و زاخۆ لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند 'لەوەتەی رۆژی شەممەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوویمە، رۆژەکانی سەرەتای تووشبوونم تەندروستیم زۆر باش بوو، بەڵام دوێنێ سێشەممە کەمێک تەندروستیم تێکچوو چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە مامەوە و دواتر گەڕامەوە ماڵەوە'.

ئەستێرە کوردەکەی پیشووی هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی تەندروستی ئێستای راشیگەیاند 'ئێستا تەندروستیم زۆر باشە و لە ماڵەوە خۆم کەرەنتین کردووە، پزیشکەکەکان پێیان گوتم پێویستت بەوە نابێت لە نەخۆشخانە بمێنیتەوە و تەندروستیت زۆر باشە و دوو رۆژ جارێک ستافێکی پزیشکی سەردانم دەکەن، من لە پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە سەردان هاتمە سوید و بەهۆی وەستانی هێلە ئاسمانییەکان نەمتوانیوە بگەڕێمەوە کوردستان'.

سەڵاحەدین سیامەند لە سوید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
سەڵاحەدین سیامەند لە سوید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو