ئەمەریکا و تورکیا مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی لە مەنبج دەستپێدەکەن
K24 – ههولێر:
لە چەند رۆژی داهاتوو هێزەکانی ئەمەریکا و تورکیا مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی لە باکووری سووریا دەستپێدەکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی سەربازیی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە: "راهێنانکردن بە سەربازەکان چەند رۆژێکی دیکە دەخایەنێت و دوای ئەوە دەستدەکەین بە مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی لەگەڵ تورکیا".
مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، واشنتن و ئەنقەرە لەسەر نەخشە رێگای مەنبج کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی هێزەکانی هەسەدە بووە لە شاری مەنبج رێککەوتن لەکاتێکدا ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی هەسەدە لە ساڵی 2016 لەدەست داعش ئازادکرا.
H.J