سه‌ردار عه‌بدوڵڵا: پێویسته‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی سەرۆك كۆمار رێكبكه‌ون

دەستپێشخەریەك پێشكەش بە لایەنەكان دەكات
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

سەردار عەبدوڵڵا، کاندیدی سەربەخۆی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پۆستی سەرۆککۆمار پۆستێکی گرنگە و دەتوانێت هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتە و لایەنەکان رابگرێت.

گوتیشی: "داوا لەلایەنەكان دەکەم لەسەر کاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رێککەوین".

 ئاماژەی بەوەشدا، دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەرکردنی پرسی کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەشی لایەنە کوردستانییەکان دەکات.