دوو كهسی دیكه له ههولێر چاكبوونهوه
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، له راگهیهندراوێكدا، كه وێنهیهكی بۆ كوردستان24 نێردراوه، رایگهیاند، دوو كهسی دیكه له ههولێر چاكبوونهتهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
راگەیەندراوێک بۆ هاووڵاتیانی شاری هەولێر
هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان رادەگەیەنین کە (2) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بووهتەوە، و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە 19 کەس.
سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ رێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی رێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتیان دەکەن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
5ی نیسانی 2020