ناتانياهۆ بۆ ئه‌ردۆغان: وانه‌ى ئه‌خلاق له‌وانه وه‌رناگرين كورد بۆمبا‌باران ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ ره‌تيكرده‌وه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان وانه به ئيسرائيل دابدات و تۆمه‌تبارى كرد به بۆردومانكردنى لادێكانى كورد و پشتيوانيكردنى ئێران و تيرۆريستانى غه‌ززه.
ناتانياهۆ گوتى: ئه‌ردۆغان هێرشده‌كاته سه‌ر ئيسرائيل، من نامه‌وێت وانه‌ى ئه‌خلاق له كه‌سێك وه‌رگرم كه گوند و ناوچه كوردييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆمبا‌باران ده‌كات، رۆژنامه‌نووسان زيندانى ده‌كات، يارمه‌تى ئێران ده‌دات له پێشێلكردنى سزا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، هه‌روه‌ها يارمه‌تى تيرۆريستان ده‌دات، له ناويشياندا تيرۆريستانى غه‌ززه و بێتاوانه‌كان ده‌كوژێت.
ئه‌م قسانه‌ى ناتانياهۆ له ميانى ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانييه هاتن، كه ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێڵ ماكرۆن ئه‌نجاميدا.