رێگای نێوان هه‌ولێر - سلێمانی له دۆڵی سماقوڵی داخرا
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر هاووڵاتیانی هه‌ولێر و سلێمانی ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ 16/5/2018 رێگای نێوان ئه‌و دوو پارێزگایه له دۆڵی سماقوڵی داده‌خرێت و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ناكرێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، داخستنی رێگاكه بۆ مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رێنمایی شۆفێران و هاووڵاتیانیش ده‌كات، كه ده‌توانن وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رێگای، رێگه‌ی هیران سكتان به‌كاربهێنن، كه له‌ڕووی دوورییه‌وه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه و رێگه‌یه‌كی بێكێشه‌یه.
H.B