سلێمانی.. ته‌رمی ژن و مێردێك به سه‌ربڕاوی له ماڵه‌كه‌ى خۆیان دۆزرانه‌وه
K24 - سلێمانی:
ته‌رمی ژن و مێردێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی به سه‌ربڕاوی دۆزرانه‌وه و تا ئێستاش هۆكاری كوشتنه‌كه‌یان به‌م جۆره دیار نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، ئه‌و ژن و مێرده خاوه‌نی دوو منداڵن و له‌و كاته‌دا منداڵه‌كان له ماڵه‌وه نه‌بوونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و ژن و مێرده له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی هه‌ولێرن و ماوه‌ی 4 مانگه له شاری سلێمانی نیشته‌جێبوونه.
ئه‌و ژن و مێرده له نهۆمی دووه‌می شووقه‌یه‌ك ده‌ژین له نزیك مزگه‌وتی به‌ختیاری و دراوسێ عه‌ره‌به‌كه‌یان پۆلیسی له رووداوه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمه‌كانیش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراون.
گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند، تا ئێستا هۆكاره‌كانی كوشتنی ئه‌و ژن و مێرده دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.