رۆژنامەنووسێك شەھیدبوو

ھۆكارەكە ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

رۆژنامەنووسێكی رۆژئاوای كوردستان دوای ئەوەی بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك برینداربوو، ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی نزیك لە پەیەدە، ھۆگر محەمەد رۆژنامەنوسێكی رۆژئاوای كوردستان بوو لە ئاژانسی ھاوار نیوز كاری دەكرد، رۆژی 12 ئەم مانگە لە گوندی  ئەبو فاس لە نزیك دێرەزۆر بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك برینداربوو، بەھۆی سەختی برینەكەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ئاماژەش بۆ ئەوەكراوە ھەمان رۆژ یەكێك لە ھاوڕێیە رۆژنامەنووسەكانی ھۆگر، بەناوی دلیشان، كە پێكەوە كاریان دەكرد بەھۆی ئەو تەقینەوەیە گیانی لە دەستداوە.

رۆژنامەنووس ھۆگر محەمەد لە كاتی كاردن
رۆژنامەنووس ھۆگر محەمەد لە كاتی كاردن