دژى خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌يه‌وێت رۆژى له‌دايكبوونى بگۆڕێت
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌ك، له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه، به شێوازێكى جيا ئيدانه‌ى خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى كردووه و رايگه‌ياندووه، هه‌وڵده‌دات ساڵڕۆژى له‌دايكبوونى له 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه بگۆڕێت بۆ 25ى ئه‌يلوول.
بارزان بارزانى له واڵى خۆى نووسيويه‌تى: تا ساڵى رابردوو وه‌ك هه‌ر تاكێكى تر شانازيم به رۆژى له دايكبوونى خۆم ده‌كرد، كه 16ى ئۆكتۆبه‌رى 1988 له‌دايكبووم، به خۆشحاڵييه‌وه ساڵانه‌ش يادى ئه‌و رۆژه‌م ده‌كرده‌وه. به‌ڵام له پاره‌وه ئيتر رقم له‌و رۆژه‌يه و نامه‌وێت ساڵيادى له‌دايكبوونم يه‌كسان بێ به رۆژێكى پڕ له خيانه‌ت له نه‌وه‌كه‌م. كه هيچ گوناهێكى منى تێدا نييه. بۆيه بڕيارمداوه له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا ساڵڕۆژى له‌دايكبوونم له 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه بگۆڕم بۆ 25ى ئه‌يلوولى پڕ سه‌روه‌رى كه ساڵڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه.
شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ته‌واوى هێزى پێشمه‌رگه و هه‌زاران خۆبه‌خشى كه‌ركووك ئاماده بوون، به‌رگرى له شاره‌كه‌يان بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێك له به‌رپرسانى باڵاى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان خيانه‌تيان كرد و بوونه چاوساغى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و كه‌ركووكيان داگير كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان هاووڵاتيان به شێوازى جياجيا ئيدانه‌ى خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ريان كرد.