لێدوانی مه‌لا به‌ختیار له باره‌ی لادانی په‌یكه‌ری مام جه‌لال له كه‌ركووك
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له شاری سلێمانی، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی دانان و لادانی په‌یكه‌ری مام جه‌لال له شاری كه‌ركووك راگه‌یاند.
مه‌لا به‌ختیار له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌و به‌یانییه هه‌واڵه‌كه‌ی بیستووه و رووداوه‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ناو كه‌ركووك و ئیداره نائه‌منییه‌كه‌ی ناو شاره‌كه هاتووه‌ته پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، په‌یكه‌ری مام جه‌لال، وه‌كوه "ره‌مزێكی گه‌وره‌ی ئه‌وان" ده‌بێت له شوێنێك بێت، هیچ كه‌سێك نه‌توانێت "كارێكی ناپه‌سه‌ند بكات" جا له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كدا بێت.
دوێنێ په‌یكه‌رێكی مام جه‌لال، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له به‌رده‌م قه‌ڵای كه‌ركووك له ته‌نیشت وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك شه‌هیدی شاره‌كه دانرا، دواتریش هێزه عێراقییه‌كان داوای لادانی په‌یكه‌ره‌كه‌یان كرد، به بیانووی ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی دانانی په‌یكه‌ره‌كه وه‌رنه‌گیراوه.
ا. م