تره‌مپ: وادیاره‌ ئێران له‌ قسه‌ی خۆش تێناگات.. باسی هێز ده‌كات

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: خاوه‌ن به‌هێزترین سوپای جیهانین

K24- هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکردەکانی ئێرن لە قسەی خۆش و نەرم تیناگەن، بەداخەوە تاکە شتێك کە تێی دەگەن ھێزە. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، ئەمریکا بەھێزترین سوپای جیھانی ھەیە و تەنیا لە ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا 1.5 تریلیۆن دۆلار وەبەرھێنانیان لە سوپادا کردووە.

ئه‌م قسانه‌ی سەرۆکی ئەمریکا له‌ زنجیره‌ تویتێكدا هاتوون، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران له‌ قسه‌ی خۆش و گوته‌ی نه‌رم تێناگه‌ن، كه‌ جێگای داخه‌ ته‌نیا له‌ زمانی هێز تێده‌گه‌ن.

له‌ یه‌كێك له‌ تویته‌كانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، ئەمریکا بەھێزترین سوپای جیھانی ھەیە و تەنیا لە ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به‌ بڕی ترلیۆنێك و 500 ملیار دۆلار وەبەرھێنانیان لە سوپادا کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا نووسیویه‌تی: خەڵکی زۆر باشی ئێران لەبەر ھیچ ھۆکارێك لەدۆخێکی خراپدان. سەرکردەکانیان پارەکانیان لە تیرۆردا خەرج دەکەن.

ترەمپ باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات: "ئەوەمان بیرنەچووەتەوە کە بەھۆی بۆمب و تەقینەوەکانی ئێرانیەکانەوە 2 ھەزار سەربازی ئەمریکی کوژراون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون".

ترەمپ ئاماژە بە بەیاننامەکەی ئەمرۆی ئێران دەکات و دەڵێت: بەیاننامەکە سوکایەتیە و ئەوە دەگەیەنێت, كه‌ لە راستی دۆخەکە تێناگەن.

لە کۆتایدا سەرۆکی ئەمریکا ھۆشداری دەدات، به‌وه‌ی كه‌ ھەر ھێرشێك لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئەمریکا، بەھێز وەڵام دەرێتەوە، واتە زۆر وێرانکەر دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا له‌ تویته‌كه‌یدا نووسيویه‌تی: ئێستا سەردەمی جۆن کێری و ئۆباما نیە, ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران زۆر به‌جدی وه‌رده‌گرێت و هیچ كارێكی ئێران بێ كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نامێنێته‌وه‌.

H.B