په‌رله‌مانتارێك: عه‌بادى دۆسيه‌ى جياكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ده‌باته ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌يمانى هێزه عێراقييه‌كان، فه‌ره‌ح سراج، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌رى هه‌يه، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيران دۆسييه‌ى ئامێره‌كانى جياكردنه‌وه و هه‌ژمارى ده‌نگه‌كان به‌رێته به‌ر ده‌ست ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى.
له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ريه نيوز، فه‌ره‌ح سراج گوتى: "ئه‌و ئامێرانه كه مليۆنان دۆلار له كڕينيان خه‌رج كراوه، له پێناو پاكى و ساخته‌نه‌كردنى هه‌ڵبژاردن كڕاوون و بۆ ئه‌وه بووه زوو ئه‌نجامه‌كان بدات به ده‌سته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامه‌كان رانه‌گه‌يه‌ندراوون و ئه‌و ئامێرانه ئامانجه‌كه‌يان نه‌پێكاوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "كێشه‌ى گه‌وره ئه‌وه‌يه ئه‌و ئامێرانه به درووستى هه‌مان ئه‌و ده‌نگانه‌يان نه‌ژماردووه كه له سندوقه‌كاندا هه‌بوونه".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئامێره‌كه پرێنتى كردووه هه‌مان ئه‌نجامى راسته‌قينه‌ى سندووقه‌كان نه‌بووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌و دۆسييه‌يه ره‌وانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى بكات ئه‌و كاته پرسيارى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان دێنه دى و هه‌روه‌ها پرسيارى گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته درووست ده‌بێت كه له داهاتوو دێته ئاراوه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ هه‌شتا و يه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داوايان له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كرد، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه رێكبخات به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
وه‌ك له يادداشتى داواكارييه‌كه‌دا هاتووه، بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و ساخته‌كارى و شێواندن و گزييه‌ى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانى هاتوونه‌ته ئاراوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى داوا ده‌كه‌ين په‌رله‌مان به زووترين كات كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ريه‌نيوز
ئ.ر