فڕۆکەیەک بە 188 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

دیمەنی ناو فڕۆکەکە پێشکەوتنە خوارەوەی ببینە

K24 – هه‌ولێر:

فڕۆکەیەکی کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی تایلەندی تەنها 13 خولەک دوای جێهێشتنی فڕۆکەخانەی جاکاراتا لە ئیندەنووسیا کەوتە خوارەوە و گومانیش دەکرێت کەوتبێتە ناو دەریای جاڤا لە ئیندەنووسیا.

رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی لەزاری وەزارەتی نیشتیمانی گواستنەوەی ئیندەنووسیا ئاشکرایکردووە: "فڕۆکەکە 188 کەسی تێدابووە کە یەکێکیان منداڵە و دووانیشیان ساوان".

لە ئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن بەدوای تەرمی قوربانیان و پارچەی فڕۆکەکە دەگەڕێن لە ناو دەریادا و گومانیش دەکرێت تەواوی سەرنشینان و دوو فڕۆکەوانەکە گیانیان لەدەست دابێت.

H.J