هێزه‌ر ناوێرت بۆ كوردستان24: هانى توركيا ده‌ده‌ين هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر عفرين

توركیا و كورد لە رۆژئاوا لە دژی تیرۆر بجەنگێن

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا دەكات توركیا و كورد لە رۆژئاوا لە دژی تیرۆر بجەنگێن و گرنگی تەنھا بەو بابەتە بدەن و هانى توركياش ده‌دات هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر عفرين.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری كوردستان 24 لەسەر بارودۆخی عفرین، كە دەنگۆ ھەیە توركیا ھێرش بكاتە سەری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ھێزەر ناوێرت رایگەیاند، ئەوان دڵنیا نین لەو ھەنگاوە یان خواستەی توركیا، به‌ڵام هانى ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ده‌ن هه‌نگاوێكى له‌و جۆره‌ نه‌نێت و پێويسته‌ هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش بن.

ناوێرت دووپاتیكردەوە، شەڕی ھەمووان لە دژی داعشە و لە ئێستا داوا لە توركیا دەكەن تەنھا گرنگی بە بابەتی داعش و تیرۆر بدات.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c87ef7a5-7af3-4b1b-bb14-5a39b0da40ad/011918FFE.ism/manifest