به به‌های 1 ملیار دۆلار پێداویستی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دیارنه‌ماوه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، كه له‌باره‌ی داهاتی به‌هه‌ده‌ردراوی ئه‌و وڵاته ئاماده‌كراوه، له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان، به به‌های 1 ملیار دۆلار پێداویستی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بێسه‌روشوێن بووه.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه، سایتی ئه‌لیكترۆنی "فۆكس نیوز" بڵاویكرده‌وه، له راپۆرته 86 لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌دا هاتووه، كه له‌لایه‌ن جیمس لانكفۆرد سیناتۆری كۆماریه‌كان ئاماده‌كراوه و له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌باره‌ی بودجه‌ی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه گوتوویه‌تی، به به‌های 1 ملیار دۆلار پێداویستی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دیارنه‌ماوه.
لانكفۆرد گوتی "ئه‌و راپۆرته ده‌ریده‌خات، بڕی 6 ملیار و 437 ملیۆن دۆلار له بودجه‌ی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له پرۆژه‌ی بێ بایه‌خ و كه‌مته‌رخه‌میه‌كان به‌هه‌ده‌ردراوه" له‌وانه‌ش دیارنه‌مانی پێداویستی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، كه به‌بڕی 1 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێندرێت.
كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكیش تۆمه‌تی ئه‌و دیارنه‌مانه، ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق، كه نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست چاودێری ئه‌و كه‌ل و په‌لانه بكات.