یادی 100 ساڵه‌ی نوره‌دین زازا له‌ سوید كرایه‌وه‌

چالاكییه‌كه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و چالاكوان به‌ڕێوه‌ چوو
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ له‌ كتێبخانه‌ی كوردی له‌ شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، چالاكیه‌ك به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر له‌ دایكبوونی نورده‌ین زازا، كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی كورد به‌ڕێوه‌چوو.

چالاكییه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی، نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی كورد به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، عومه‌ر شێخ مووس، كه‌سێكی نزیك و هاوڕێی نوره‌دین زازا پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی ژیان و چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنی ژیانی سیاسی ناوبراو باس ده‌كات و، به‌ كه‌سایه‌تییه‌كی باكوور و رۆژئاوای كوردستان وه‌سفی ده‌كات.

شێخ مووس ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده‌ نوره‌دین زازا به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌، به‌ڵام دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م پارتی سیاسی كوردی بووه‌‌ له‌ سووریا.

H.B