ته‌ماشا بكه شه‌ڕی نێوان دوو مه‌ترسیدارترین ماری جیهان چۆن كۆتایی دێت
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر چه‌نده وێنه‌گره‌كه‌ی دیارنییه كێیه، به‌ڵام وێنه‌كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی زاناكان، وێنه‌ی دوو له مه‌ترسیدارترین ماری جیهانه كه به‌هۆی شه‌ڕی نێوانیانه‌وه، هه‌ر یه‌كه‌یان له‌سه‌ر حیسابی ژیانی خۆی ئه‌وی دیكه‌ی كوشتووه.
شه‌ڕی نێوان شای كۆپرا و ماری جۆری Python reticulatus ئاسیایی له وێنه‌یه‌كدا كه خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی دیارنییه له پێگه‌ی وێنه‌ی Imgur له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رنج و زانیارییه‌كی كه‌مدا بینراوه، به‌ڵام وێنه‌كه زۆرشتی روونكردووه‌ته‌وه و شێوازی مامه‌ڵه و شه‌ڕی هه‌ر یه‌ك له‌و ماره مه‌ترسیدارانه‌ی به‌رامبه‌ر نێچیره‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئاشكرا كردووه.
ددانه ژه‌هراوییه‌كه‌ی، گه‌وره‌ترین چه‌كی شاماری كۆپرایه، ئه‌و گرووپه ماره تا راده‌یه‌ك ناسراوون چۆن نێچیره‌كه‌یان راو ده‌كه‌ن و ده‌یكوژن، له‌م وێنه‌یه‌شدا دیاره، ماره كۆپراكه چۆن قه‌پی به ماری جۆری (Python reticulatus)ـدا كردووه و خستوویه‌تییه نێوان ددانه‌كانی.
به‌ڵام ماری جۆری (Python reticulatus) كه به درێژترین جۆری مار له جیهان داده‌نرێت به پێچه‌وانه‌ی ماری كۆپراوه ژه‌هراوی نییه، به‌ڵام بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كه‌ی پشت به‌هێزی له‌شولار و ماسوولكه به‌ھێزه‌كانی ده‌به‌ستێت، وه‌ها خۆی له نێچیره‌كه‌ی ده‌ئاڵێنێ رێگه نادات خوێن به یه‌ك ده‌ماریدا بڕوات و بێت، تا نه‌یكوژێت خۆی شل ناكاته‌وه.
له وێنه‌كه‌دا دیاره چۆن خۆی له شای كۆپرا ئاڵاندووه‌و هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر بڕیووه و خوێنی له ده‌ماره‌كانی راگرتووه!.
له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسرابوو، سه‌ره‌تا ماره كۆپراكه ده‌ستدریژی كرده سه‌ر ماره‌كه‌ی دیكه، به‌ڵام ماره‌كه‌ی دیكه دوژمنه‌كه‌ی خۆی خنكاند، ئه‌ویش ئه‌و كاته توڕه بوو، كه به‌ر ددانه ژه‌هراوییه‌كه‌ی ماره كۆپراكه كه‌وتبوو، شه‌رێكی سه‌ختیان كرد، به‌ڵام هیچ كامیان له مه‌یدانی جه‌نگه‌كه به زیندووی ده‌رنه‌چوون و هه‌ر دووكیان ژیانی خۆیان له ده‌ستدا.
هه‌ر چه‌نده شوێنی رووداوه‌كه و وێنه‌كه‌یش دیارنییه چ ناوچه‌یه‌كی جیهانه، به‌ڵام كۆڵمان شیهی، له مۆزه‌خانه‌ی فلۆریدا بۆ مێژووی سرووشتی به گۆڤاری National Geographic گوتووه: "پێده‌چێت ئه‌و شه‌ڕه ماره له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا روویدا بێت، چونكه هه‌ر دوو جۆره ماره‌كه له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه".