سوپاى توركيا: "عه‌فرين به ته‌واوى كۆنترۆڵ كرا"
K24 – هه‌ولێر:
سوپای تورکیا و "سوپای سووریای ئازاد" رايانگه‌ياند، ئه‌وان "تەواوی شاری عەفرینیان کۆنترۆڵ کردووه و لە ئێستادا دەستکراوە بە كێوماڵكردنى ناوچەکە تاکو بە زووترین کات هاووڵاتیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان".
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، ئەمڕۆ "تەواوی گوندەکانی سەر بە عەفرین کۆنترۆڵ کران و بەم شێوەیەش شاری عەفرین بە تەواوەتى كۆنترۆڵكرا".
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژ بەوە کراوە کە "سوپای تورکیا دەستیکردووە بە پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و بۆمبی دەستی و پاشماوە جەنگییەکان، تاکو بە زووترین کات هاووڵاتیان بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه شه‌ڕى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكرد و له 18ى ئازار/ مارسى 2018، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه كوردييه‌كانى هاوشێوه‌يان بڕيارياندا شاره‌كه به‌جيبهێڵن و دواى 58 رۆژ له به‌رگرى سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى چوونه ناو شاره‌كه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر