بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی زللـه‌یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا هه‌را ده‌نێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و میدیاكانی ئه‌و وڵاته ده‌هه‌ژێنێت و له گرته‌كه‌دا دیاره، كاتێك ئافره‌تێكی سپی پێست و كچێكی ره‌شپێست له یه‌كێك له ماركێتی یه‌كێك له وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نیی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان.
له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك ئافره‌ته سپیپێسته‌كه به كچه ره‌شپێسته‌كه ده‌ڵێت له ماركێته‌كه بچوو ده‌ره‌وه و بگه‌ڕێوه بۆ مه‌كسیك، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه كچه‌كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا نییه.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، كاتێك كچه‌كه ده‌یه‌وێت له ماركێته‌كه بچێته ده‌ره‌وه، ئافره‌ته سپی پێسته‌كه له پشته‌وه قۆڵی ده‌گرێت، به‌ڵام كچه ره‌شپێسته‌كه بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و زللـه‌یه‌كی به‌هێز له روخساری ده‌وه‌شێنێت.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی"12news" ی ئه‌مه‌ریكی، هاوسه‌ری ئافره‌ته سپی پێسته‌كه گوتوویه‌تی: "هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه".
لای خۆشیه‌وه گریك كۆن، وێنه‌گری گرته ڤیدیۆییه‌كه كه گرته‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه نووسیویه‌تی: ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی له ئه‌مه‌ریكا له ژیان ماوه و هێشتا له ته‌ندروستییه‌كی زۆر باشدایه، ئه‌مه به‌ر له كه‌مێك له وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی فینیكس روویدا، داوا له هه‌مووانیش ده‌كات، گرته‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی ئافره‌ته سپی پێسته‌كه نیشانی زۆرترین بینه‌ر بدرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێستا به هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر كوژرانی جۆرج فلۆید له‌سه‌ر ده‌ستی پۆلیسی ویلایه‌تی مینیسۆتا هاتوونه‌ته ده‌نگ و رۆژانه به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی تووڕه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی دژ به ئه‌مه‌ریكییه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقییه‌كان نیشان ده‌ده‌ن.
H.B