ھۆشداری لە فراوانبوونی دەسەڵاتی داعش دەدرێت

مەترسی گەورە لەسەر ئەو ناوچەیە ھەیە

K24 - ھەولێر

مالیزیا هۆشداری لە فراوانبوونی دەسەڵاتی داعش لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا دەدات و بە مەترسی گەورەی دەزانێت.

هیشامەدین حوسێن، وەزیری بەرگری مالیزیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هۆشدارییەکی توندی دایە وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، لە فراوانبوونی چالاکییەکانی داعش لەو ناوچەیە.

هیشامەدین روونیکردەوە، هەر کاتێک داعش شوێن پێی خۆی بەهێز بکات، ئەوا رێگریگرتن لە فراوانبوونی دەسەڵاتەکەیان زۆر مەترسیدار دەبێت.

ئەم قسانەی وەزیری بەرگری مالیزیا لە کاتێکدایە، چەکدارانی داعش شارێکی فیلیپینیان کۆنتڕۆڵکردووە و تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.

ئەمە لەكاتێكدایە لە عێراق و سووریا، داعش زۆربەی ئەو رووبەرەی لە دەستدا كە لە ساڵی 2014وە كۆنترۆڵی كردبوو.