شەش کورد دەبنە پەرلەمانتاری سوید

ژمارەیەكی دیكە دەبنە نوێنەری ھەرێم و شارەوانییەكان
kurdistan24.net

K24 - ستۆكھۆڵم

له‌ 9ی ئەیلوولی 2018 له‌ سوید هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌رێم و شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه‌چوون، یه‌كه‌م جاره‌ هه‌مان رۆژ یان رۆژی دواتر ئه‌نجامه‌كانی ھەڵبژاردن لە سوید رانه‌گه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام ئاشكرا كراوە كە شەش كاندیدی كورد لە پارتە سویدییەكان سەركەوتوون و بوونه‌ته‌ پەرلەمانتار، ھێشتاش ئه‌نجامی شاره‌وانی و هه‌رێمه‌كان به‌ ته‌واوی دیارنه‌كراون چه‌ند كوردی دیكە هه‌ڵبژێردراون.

لاوێن رێدار، پەرلەمانتاری دەرچوو لە لیستی سوسیال دیموكراتی سوید، یەكێكە لەو كوردانەی بۆ جاری دووەم وەك پەرلەمانتار ھەڵبژێردراوەتەوە، بە كوردستان24 گوت: "ئێمە پێنج كەسی كورد كە لە حزبە دیموكراسییەكانی سوید نوێنەرین، بە بڕوای من دەتوانین خزمەتی زۆر بە كوردستان بكەین، بەتایبەتی لەبارەی یاسای ھاوكاریكردنی راستەوخۆ بۆ پێشمەرگە و ئاوارەكان".

ھێشتا دیار نییە كە كام بلۆك حكوومه‌تی داھاتووی سوید دروستده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان 6 كاندیدی به‌ ره‌گه‌ز كورد بوونه‌ته‌وه‌ په‌رله‌مانتار، له‌كاتی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن بلۆكی سوور و سه‌وزه‌وه‌ دوو كوردستانی دیكه‌ ده‌چنه‌ په‌رله‌مانی سوید.

تائێستا بلۆكی سوورو سه‌وز 144 كورسی و بلۆكی شین 143 كورسی و ره‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كانیش 62 كورسی په‌رله‌مانیان مۆسگه‌ر كردووه‌، دیار نییه‌ كێ پۆسته‌كانی حكوومه‌ته‌ نوێیەكەی سوید به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرێت.

ھ.م