دۆمنيك ماس: فه‌ره‌نسا سوپاسى گه‌لى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

رێز له‌ مافه‌كانى كورد ده‌گرين و ئێمه‌ دۆسته‌كانمان به‌جێناهێڵين
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

كونسوڵى گشتى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان دۆمنيك ماس، رايگه‌ياند، په‌يامى سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ولێر گه‌ياندنى سوپاسى فه‌ره‌نسا بوو بۆ گه‌لى كوردستان و پێشمه‌رگه‌.

له‌ ميانى به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان24دا، كونسوڵى گشتى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان دومنيك ماس گوتى: رێز له‌ مافه‌كانى كورد ده‌گرين و ئێمه‌ دۆسته‌كانمان به‌جێناهێڵين.

هه‌روه‌ها گوتى: هاتنى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ولێر، كه‌ دوێنێ ئه‌نجاميدا، ئه‌و په‌يامه‌ى تێدا بوو، كه‌ فه‌ره‌نسا سوپاسى هه‌يه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ و گه‌لى كوردستان و ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بين له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ هێنانه‌دى ئاشته‌وايى نه‌ته‌وه‌يى له‌ عێراقدا و هانى هه‌ردوولاى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ده‌ين بۆ گفتوگۆ.