بۆردومانى هه‌ڵه‌ى فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بووه هۆى كوژرانى 6 شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده
K24 – هه‌ولێر:
بۆردومانى هه‌ڵه‌ى فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له پارێزگاى دێرزوورى سووريا، بووه هۆى كوژرانى 6 شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده و برينداربوونى 15 شه‌ڕڤانى ديكه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى رووسيى به كه‌ناڵى (RT)ـى راگه‌ياند، يه‌كه‌يه‌كى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، دوێنێ چوارشه‌ممه ويستوويانه هێرشبكه‌نه سه‌ر پێگه‌كانى داعش له ناوچه‌ى هه‌جين، به‌ڵام به هۆى نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكييه‌كان، هه‌وڵه‌كه‌يان شكستى هێناوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه راشيگه‌ياندووه، بۆردومانى هه‌ڵه‌ى ئه‌مه‌ريكييه‌كان بووه‌ته هۆى په‌رته‌وازه‌يى هێزه كوردييه‌كه و ناچار له ناوچه‌ى شه‌ڕه‌كه پاشه‌كشێيان كردووه و رووبه‌رێكى دياريكراوى ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست داعش.
روونيشيكرده‌وه، ناوچه‌ى هه‌جين له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدايه و له 13ى ئه‌م مانگه‌شدا چه‌كدارانى داعش 120 خێزانيان له خێوه‌تگه‌يه‌كى ئاواره‌كانى دێرزوور رفاندبوو و ئێستا له هه‌جين ده‌ستبه‌سه‌ريان كردوون.
سه‌رچاوه خۆرئاواييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستا داعش زياتر له 700 كه‌سى وه‌ك بارمته رفاندوون و له هه‌جين ده‌ستبه‌سه‌رى كردوون.
ئ.ر