ئه‌ندامێكی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا: له مامه‌ڵه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی رازی نین و نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ ئه‌نجامێك
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی رێزی له ئیراده‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرتووه و له مامه‌ڵه‌كردنی رازی نین و به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك.
گوتیشی: شێوازی مامه‌ڵه‌ی محه‌مه‌د عه‌للاوی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی پێویستدا نه‌بووه و ئه‌و هیچ رێزێكی بۆ ئیراده‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان دانه‌ناوه و له پرسی به‌شداری كورد له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق شاره‌زا نییه، یاخود نیازی نییه كورد به‌شداری كابینه‌كه‌ی بكات و مامه‌ڵه‌یه‌كی ناته‌ندرووستی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و شاندی دانووستانكاره‌كه‌ی كردووه.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین گوتیشی: دانیشتن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بێ ئه‌نجام بووه، هه‌رچه‌نده سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر شێوازی مامه‌ڵه و تێڕوانینی عه‌للاوی بۆ پرسه‌كه، ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
دووپاتیكرده‌وه، شاندی هه‌رێمی كوردستان رازی نین به شێوازی مامه‌ڵه‌ی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عه‌للاوی به‌و جۆره مامه‌ڵه و شێوازه‌ی گرتوویه‌تییه به‌ر، ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت له پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، باسی له‌وه كرد، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هاوكاریكردنی عێراقییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان بووه بۆ رزگاربوونی عێراق له‌و قه‌یران و كێشانه‌ی به هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له نوێنه‌رانی حزبه سه‌ره‌كییه‌كان، دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان و پێكهاته جیاجیاكانی كوردستان.