پۆلیسی كاتالۆنا شوێنه‌واری "دایكی شه‌یتان" ده‌دۆزنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلسی هه‌رێمی كاتالۆنیا، له رێگه‌ی پشكنینی داروپه‌ردووی خانووێك له شارۆچكه‌ی كانارى بارسێلۆنا، كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه وێران بووه، شوێنه‌واری بۆمبه مه‌ترسیداره‌كه‌ی داعش ده‌دۆزنه‌وه، كه به "دایكی شه‌یتان" ناوی ده‌به‌ن.
رۆژنامه‌ی El País، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له میانه‌ی پشكنینی پاشماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له حه‌شارگه‌كه‌ی تیرۆریستان، مادده‌ی "ترای ئه‌سیتۆن ترای بیرۆكسید TATB" دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه تیرۆریستان نیازییان هه‌بووه په‌لاماری گه‌وره‌تر ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، دوو ته‌قینه‌وه‌ی له شارۆچكه‌ی كاناری باشووری هه‌رێمی كاتالۆنیا روویاندا و پۆلیس رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌یه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه، له ماڵێك بووه، كه تیرۆریستان وه‌ك حه‌شارگه‌یه‌ك به‌كارییان هێناوه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، خانووه‌كه رووخاوه و دوو كه‌سیش گیانییان له‌ده‌ستداوة، ئاماده‌كردنی مادده‌كانی ته‌قینه‌وه پیلانی تیرۆریستانی راگرتووه، بۆیه له‌جیاتی مادده‌ی ته‌قینه‌وه، ئۆتۆمبێلیان له هێرشه‌كه به‌كارهێناوه.
پۆلیس ئاشكرای كردووه، 105 بوتڵه غاز له شوێنی ماڵه رووخاوه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به‌كارییان بهێنن.
مادده‌ی "TATB"ی، خێرا ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌گۆڕێت، له ساڵانی هه‌شتاكان به "دایكی شه‌یتان" ناو ده‌برا، چونكه ئه‌و هاڕڕاوه بلوورییه سپییه، زوو ده‌ته‌قێته‌وه.
ئه‌و مادده‌یه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، بۆ درووستكردنی بۆمبی ده‌ستی به‌كارهێنراوه و له په‌لاماره‌كانی 2005ی له‌نده‌ن، پاریس 2015، برۆكسل 2016 و مانچسته‌ری 2017 به‌كارهاتووه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی رووسیاش ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و مادده‌یه‌دا گرتووه، له‌و كاته‌ی چه‌ند تیرۆریستێكیان له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ ده‌ستگیركرد، كه ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌كرد له شوێنه بازرگانی و وێستگه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی.
له زنجیره په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی بارسێلۆنا، جگه له‌و ئۆتۆمبێله‌ی خۆی به پیاده‌ڕۆیانی شه‌قامی لاس رامبلاسدا كێشا، دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ش روویاندا، به‌هۆیه‌وه 14 كه‌س كوژران و 130 كه‌سیش برینداربوون.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌رپرسانی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كاتالۆنیا، برینی 15یان سه‌خته و باری ته‌ندرووستییان ناجێگیره.
دواى ئه‌و زنجیره په‌لاماره تیرۆریستیانه‌ش، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كان راگه‌یاند.