قه‌زافى له هۆتێلى هه‌زار ئه‌ستێره‌دا ده‌خه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسى پێشووى په‌يوه‌ندييه‌كانى ليبيا و ميسر، ئه‌حمه‌د قه‌زاف ده‌م، ره‌تيكرده‌وه، وازى له ئامۆزاكه‌ى خۆى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى رێبه‌رى پێشووى ليبيا هێنا بێت و گوتى "تا دواين رۆژه‌كانى له‌گه‌ڵى بووم".
بڕياره ئه‌حمه‌د قه‌زاف ده‌م، كتێبێك به ناونيشانى "نيو سه‌ده له‌گه‌ڵ قه‌زافى دا" بڵاوبكاته‌وه و رۆژنامه‌ى " Notizie Geopolitiche"ـى ئيتاڵى چاوپێكه‌وتنێكى له‌و باره‌يه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه.
له باره‌ى بيره‌وه‌رييه سه‌رنجڕاكێشه‌كانييه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌زافى، ئه‌حمه‌د باسى له‌وه كردووه، كه "جوانترين بيره‌وه‌ريان ئه‌وه بوو، كاتێك ئامۆزاكه‌ى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى دواى 42 ساڵ ئازاد بوو له كۆت و به‌نده‌كان له بياباندا له‌سه‌ر زه‌وى ده‌خه‌وت".
گوتيشى: "شه‌وێكيان له بيابان بووين، قه‌زافى رووى تێكردين و گوتى: ئێوه له ميوانخانه‌ى پێنج ئه‌ستێره ده‌خه‌ون و من له ميوانخانه‌ى هه‌زار ئه‌ستێره، مه‌به‌ستى ئه‌و ئه‌ستێرانه بوو كه ئاسمانى بيابانه جوانه‌كه‌مانى رازاندبوويه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێشووى ليبيا ده‌ڵێت: "گه‌وره‌يى قه‌زافى له ساده‌ييه‌كه‌يدا و لايه‌نگرى بۆ ساده‌يى بوو. ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ژاران بوو، به‌رگرى لێده‌كردن و پشتيوانى پرسى ره‌شپێست و هينده‌سووره‌كان بوو".
قه‌زاف ده‌م، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه قه‌زافى هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رييه سه‌رنجڕاكێشه‌كانى ره‌تكردنه‌وه، له‌وه‌ى چى ده‌وێت له سامان بيبات و چه‌ند كه‌سى ده‌وێت له‌گه‌ڵى بن و بۆ كوێ ده‌ڕوات بڕوات.
هه‌روه‌ها گوتى: "زۆرێك نه‌يارى بۆچوونه‌كانى قه‌زافى بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر بۆيان ده‌ركه‌وت قه‌زافى راست بوو. به تايبه‌تى له‌وه‌دا كه ده‌يوت خۆرئاوا هيچ له باره‌ى دۆستايه‌تى و هاوكارى بنياتنه‌رانه نازانێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌نده‌ى ئه‌و بيت يان دوژمنى بيت ره‌فتار ده‌كات و هيچ رێگه‌يه‌كم له‌به‌رده‌مدا نييه جگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان".
ئه‌حمه‌د قه‌زاف ده‌م له باره‌ى ره‌وشى ليبيا له دواى قه‌زافييه‌وه گوتى: "به‌داخه‌وه به‌شێك له ليبييه‌كان بڕوايان به به‌ڵێنه‌كانى خۆرئاوا كرد و وايان زانى دێن بۆ پاراستنيان و بڵاوكردنه‌وه‌ى ديموكراسى و ئازادى و مافه‌كانى مرۆڤ و قه‌زافى دژى هه‌موو ئه‌و شتانه‌يه، ئه‌وه ئامانج و هۆكارى هاتنيان بوو.. به‌ڵام دواى چه‌ند ساڵێك بۆيان ده‌ركه‌وت كه خه‌ونه‌كه‌يان بووه‌ته مۆته‌كه و ئێستا په‌نجه‌ى په‌شيمانى ده‌گه‌زن و ره‌حمه‌ت بۆ هه‌ر رۆژێكى قه‌زافى ده‌نێرن و هه‌ست به شووره‌يى ده‌كه‌ن و ده‌زانن كه رێزى خۆيان و نيشتيمانه‌كه‌شيان له‌ده‌ستداوه".